هەڵوێستی ناکارای واشنگتۆن لەهەمبەر سەرکەوتنەکانی سووریاو هاوپەیمانەکانی لە دێرەزوور
حەوتەنامەیەکی ئەمریکی، سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی بە سەرکەوتووی شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ناوبرد.
حەوتەنامەی ئەمریکی نیوزویک، بەئاماژە بە سەرکەوتنەکانی یەک مانگی ڕابردووی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی لە بەرامبەر گرووپی تیرۆریستیی داعش، نووسی: واشنگتۆن بەباشی زانیوە، لەوبارەوە دەسوەردان نەکات.
رایان دیلون وتەبێژی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعشیش رۆژی پێنج شەممە لەنێو پەیامنێراندا لە واشنگتۆن وتی ، ئەو هاوپەیمانییە بەتەما نییە بچێتە نێو شاری دێرەزوور کە سەربازانی سوپای سووریا پاش سێ ساڵ گەمارۆدرانی لەلایەن داعشەوە، ئەو گەمارۆیەیان تێکشکاند.
هێزە نەیارەکانی حکومەتی سووریا کە داکۆکی ئەمریکایان لەپشتە، وتوویانە کە، چالاکی خۆیان لە دێرەزوور ڕادەگرن.
دیلون وتیشی: ئەو هێزانە لەدرێژەی دۆڵی ڕووباری فوڕات پێشڕەوییان دەبێت.
لە نوێترین ئۆپراسیۆن لەدژ تیرۆریستان لە سووریا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش ڕایگەیاند، دوو کەشتی ژێردەریایی ڕووسیا جێگیر لە دەریای ناوەڕاست، ناوەندەکانی سەرکردایەتی و هەمارەکانی چەکەمەنیی داعش لەدێرەزووریان تێکشکاندووە.