پێداگریی چین لەسەر چارەسەریی قەیرانی سووریا لەڕێی سیاسی و وتووێژەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕێگاچارەی سیاسی بەتەنیا ڕێکاری ڕاستەقینەی چارەسەریی قەیرانی سووریا زانی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هووا چونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دوێنێ هەینی لە لێدوانێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوبەشیی کارا لە بردنەپێشی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لەچوارچێوەی وتووێژەکانی ئاستانەی قەزاقستان، پێی داگرت؛ ڕێکاری ڕاستەقینەی چارەسەریی قەیرانی سووریا، سەربازی نییە.
هووا چونینگ وتیشی: دانوستانەکانی ئاستانەی قەزاقستان لەپاڵ دانوستانەکانی ژنێڤی سوئیس، چوارچێوێکی گرینگە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان لەسووریا.
نوێنەرانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا رۆژی هەینی لە شەشەمین دانیشتنیان لە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، جەختیان کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە.
لەو دانیشتنەدا ڕەزامەندیی ڕاگەیێندرا لەگەڵ هێنرانەدیی ناوچە کەم کێشەکان لە پارێزگای ئیدلەب لەباکووری ڕۆژاوای سووریا.