کوژرانی ١٠٠ کەس لەخەڵکی سووریا لەهێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر کەمپێک لە دێرەزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308521-کوژرانی_١٠٠_کەس_لەخەڵکی_سووریا_لەهێرشی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بۆسەر_کەمپێک_لە_دێرەزوور
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی ئەمریکیی دژە داعش بۆسەر کەمپێک لە دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سووریا) دەیان کەسی سیڤیل کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2017 09:04 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٠٠ کەس لەخەڵکی سووریا لەهێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر کەمپێک لە دێرەزوور

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی ئەمریکیی دژە داعش بۆسەر کەمپێک لە دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سووریا) دەیان کەسی سیڤیل کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە هەواڵییەکان رۆژی هەینی ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش بۆسەر کەمپێکی ئاوارە سووریەکان لە گردووپەڕی دێرەزوور، نزیک بە ١٠٠ کەسی سیڤیل گیانیان لەدەست دا.

بەرلەوەش، لە هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر شاری ڕەققەو دێرەزوور، دەیان کەسی سیڤیلی سووری کوژران.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانیی ئەمریکی دژە داعش لەو وڵاتە بووە.

شاری دێرەزوور پێنجی سیپتەمبەری٢٠١٧ پاش سێ ساڵ گەمارۆدران لەلایەن داعشەوە، لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاو پاڵپشتیی ئاسمانیی ڕووسیا، رزگار کرا.

لەهەمان کاتدا، شانەی ڕاگەیاندنی شەڕی سووریا ڕایگەیاند؛ سوپای سووریاو هاوپەیمانانی لەدرێژەی پێشڕەوییەکانیان لەرەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، ناوچەی عەیاش لەباکووری رۆژاوای شاری دێرەزووریان لەچنگ داعش ڕزگار کرد.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەراقە ئەلمەکی شارومەندی سەعوودی و لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام لەپارێزگای ئیدلەب(باکووری ڕۆژاوای سووریا) کوژرا.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.