رزگارکرانی سێ گوند لە ڕۆژهەڵاتی حۆمسی سووریا
سەرچاوەیەکی سەربازیی سووری ڕایگەیاند، یەکەکانی سوپای سووریا بەهاوکاریی هێزە هاوپەیمانەکان، سێ گوندیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حۆمس(ڕۆژاواو ناوەندی سووریا) کۆنترۆڵ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، هێزە سووریەکان بەزاڵبوون بەسەر ئاواییەکانی «ضهور الخنزیر»، «ابوطراحه»، «الشنداخیه جنوبی» لەڕۆژهەڵاتی حۆمس، ژمارێک تیرۆریستی داعشیان کوشت و چەند ئۆتۆمبیلێکی ئەوانیشیان بۆ وێنە ئۆتۆمبیلە تەیارکراوەکان بەچەکی قورس تێکشکاند.
هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپی تەکفیریی داعش و کوژرانی ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان و هەڵاتنی ژمارێکی دیکە بۆ ناوچەکانی دەورووبەر، ئاواییەکانی «شنداخیه جنوبی» و «ابوطراحه»یان لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کردو دەستیان کرد بە گەڕان بۆ دۆزینەوەو پووچەڵ کردنەوەی بۆمب و مینە دانراوەکان.
تیرۆریستانی داعش ئاوایی"شنداخیەی باشوور"یان کردبووە بنکەی خۆیان بۆ پلاندانانی هەوڵی تیرۆریستیی لەدژ دانیشتووانی ئاواییەکانی دەورووبەری.
سەرکەوتنی سوپای سووریا لە گوندەکانی «شنداخیه جنوبی»، «ابوطراحه» و «ضهور الخنزیر» نزیک بە٤٨کاژێر پاش کۆنترۆڵ کردنی١٤گوند بۆ وێنە، گوندی "عنق الهوی" یەک لە مەترسیدارترین پێگەکانی داعش لەناوچەی "جب الجراح" ، ئەنجامی گرت.
هەروەها سەرچاوەیەکی سەربازی بەئاماژە بە زاڵبوونی یەکەکانی سوپای سووریا بەسەر شارۆچکەی "قلیب الثور" لە ڕۆژهەڵاتی سەلمییە(باکووری حۆمس)، وتی: پاش لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لەو شارۆچکەیە، بڕێکی زۆری چەکئامێر بۆ وێنە ئۆتۆمبیلی تەیارکراو بەچەکی قورسی ئەوانیان تێکشکاندودەستیان داگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنییەکانیاندا.