بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308693-بەردەوامیی_پێشڕەوییەکانی_سوپای_سووریا_لە_ڕۆژهەڵاتی_ئەم_وڵاتە
هێزە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیاندا لە دەیروزور دەستیان گرت بە سەر تەپۆڵکەی ستراتژیکی "الکریە"دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2017 11:34 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە

هێزە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیاندا لە دەیروزور دەستیان گرت بە سەر تەپۆڵکەی ستراتژیکی "الکریە"دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ؛ لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی تەپۆڵکەی ستراتژیکی "الکریە" لە لایەن هێزە کانی سووریاوە، ژمارێک لە تەکفیرییەکان کوژران و ژمارێکی دیکەیشیان بریندار بوون.

"ئێلێکساندەر لابین"ی سەرۆکی ناوەندی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریایش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا سێ کارگەری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و ئامادەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە داعشیان لە دەڤەری شارۆچکەی "عەقیربات" لە ناوچەی "حەماه"ی دەیروزور و شاری سەخنە لە ناوچەی حومس تیا بردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیرۆریستەکان ئۆتۆمبیلی سەربازیی کۆن بۆ بۆمبڕێژ کردن و ئەنجام دانی پەلاماری تیرۆریستی بە کار دێنن.