سوپای سووریا گەیشتە ناوچەی "حویجه صقر"لە گردووپەڕی حەماە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i308861-سوپای_سووریا_گەیشتە_ناوچەی_حویجه_صقر_لە_گردووپەڕی_حەماە
سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی و رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان، گەیشتە ناوچەی "حویجه صقر" لەگردووپەڕی پارێزگای حەماە لە باکووری ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2017 12:52 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا گەیشتە ناوچەی

سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی و رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان، گەیشتە ناوچەی "حویجه صقر" لەگردووپەڕی پارێزگای حەماە لە باکووری ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا پاش تێپەڕین لە لقی یەکەمی ڕووباری فوڕات گەیشتە ناوچەی "حویجه صقر" و لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستیی داگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە گردووپەڕی سەلمییە هەڵکەوتوو لە سی کیلۆمتری ڕۆژهەڵاتی حەماە.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند، سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی زاڵبوون بەسەر ڕووبەرێکی ٦٤ لەسەتای شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی توانیان زاڵبن بەسەر ناوچەکانی دەورووبەری ئاوایی جفرە لەباکووری فڕۆکەخانەی دێرەزوور و پاشەکشە بە تیرۆریستان بکەن.

لە گردووپەڕی باکووری ڕۆژاوای دێرەزووریش سوپای سووریاو هاوپەیمانانی زاڵ بوون بەسەر بەرزایی ستراتژیکی "الحجیف" لە باشووری ڕۆژاوای ئاوایی عەیاش.

ئەوە لەکاتێکدایە کە سوپای سووریا لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی حۆمس(رۆژاوا و ناوەند) درێژەی دا بە پێشڕەوییەکانی و ناوچەکانی "ام تین المعلق" و"النبطیە" و ژمارێ بەرزایی دەورووبەری کۆنترۆڵ کردەوە.