گەیشتنی دووهەمین کاروانی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ئێران بۆ دەیروزووری سوریا
دووهەمین کاروانی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە گەیشتە شاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا .
ئەم کاروانە داگری چل تون خۆراک، دەرمان و جل و بەرگ و کەرەستەی نووسین و خوێندنە کەلەنێوان دانیشتوانی ئاتاجی دەیروزوور دابەش دەکرێت.
زۆربەی باری دووهەمین کاروانی نێردراوی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەیروزوور تایبەتی خوێندکاران واتە دووهەزار جانتای قوتابخانە ، کەل و پەلی نووسین و خوێندن و جل و بەرگ بوو .
یەکەمین کاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانیشتوانی دەیروزوور ڕۆژی چوارشەممەی بیستەمی سپتەمبەر گەیشتە ئەم شارە و لەنێوان ئاتاجان دابە ش کرا .
ئەم کاروانە داگری بیست لۆری خۆراک، ئارد، دەرمان و جل و بەرگ بە کێشی نیزیکەی هەزار تون بوو .
پێنجەمی سێپتەمبەری ساڵی 2017 بە گەیشتنی سوپای سوریا و خۆڕاگری بۆ بنکەی تیپی 137 لە ڕۆژاوای شاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەمارۆی زۆرتر لە سێ ساڵی ئەم شارە لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعش بەتەواوی تێک شکێندرا.
هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە ئەم دواییە توانیان زەبرێکی قۆرس لە تیرۆریستەکان بدەن .