پەیوەست بوونی ناوچەگەلێکی دیکەی حومسی سووریا بە پەیمانی ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i310189-پەیوەست_بوونی_ناوچەگەلێکی_دیکەی_حومسی_سووریا_بە_پەیمانی_ئاگربڕ
شاری ڕەستەن و ٢٥ گوند و شارۆچکەی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی شاری حومسی سووریا ڕۆژی چوارشەممە پەیوەست بوون بە پەیمانی ئاگربڕ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2017 08:15 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی ناوچەگەلێکی دیکەی حومسی سووریا بە پەیمانی ئاگربڕ

شاری ڕەستەن و ٢٥ گوند و شارۆچکەی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی شاری حومسی سووریا ڕۆژی چوارشەممە پەیوەست بوون بە پەیمانی ئاگربڕ لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سانا؛ پەیوەست بوونی ئەم ناوچانە بە ئاگربڕ، بە پێی ڕێککەتنی ئەنجام دراو لە نێوان کاربەدەستانی سووریا لەگەڵ ناوەندیی ئاگربڕی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لە "حەمیمیم"ی سووریا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ئەم راپۆتە؛ ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوی هەوڵەکانی ڕووسیاو بە هەواهەنگی دیمەشق بۆ پەرەپێدانی بازنەی ئاگربڕ و گەڕانەوەی ئاسایش و پاوەجێیی بۆ گوند و شارۆچکەگەلی زیاتر لە پارێزگە جۆربەجۆرەکانی سووریا ئەنجامی گرتووە.

ڕێککەوتنی ئاگربڕی سەرانسەری لە سووریا لە نێوان دەوڵەتی دیمەشق و گرووپە جۆر بەجۆرەکانی سووریی ٣٠ی دێسەمبەری ٢٠١٥ واژۆ و مۆر کرا.

هەڵبەت ئەم پەیمانی ئاگربڕە گرووپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی فەتحوشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و هێزەکانی سەر بەوان ناگرێتەوە.