بەشار جەعفەری: کاتی بڕانەوەی درۆ و دەلەسە سەبارەت بە شەڕی سووریا گەیشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i310229-بەشار_جەعفەری_کاتی_بڕانەوەی_درۆ_و_دەلەسە_سەبارەت_بە_شەڕی_سووریا_گەیشتووە
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی بڕانەوەی درۆ و دەلەسەکان و بەلاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتیی سەبارەت بە شەڕە داسەپێندراوەکەی سەر سووریا گەیشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2017 12:28 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: کاتی بڕانەوەی درۆ و دەلەسە سەبارەت بە شەڕی سووریا گەیشتووە

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی بڕانەوەی درۆ و دەلەسەکان و بەلاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتیی سەبارەت بە شەڕە داسەپێندراوەکەی سەر سووریا گەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)؛ "بەشار جەعفەری" لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ژمارێک لەو پرس و بابەتانەی لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە سووریا باس کرا، هەر بوونی نییە و تەنیا بە پێی لێدوان و  تۆمەتی مێدیاییە.

نوێنەری هەمیشەریی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: دەوڵەتی سووریا لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەوە لەم وڵاتە هاوکاریی کردووە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی سەر بەم ڕێکخراوەیە.

جەعفەری وتیشی: سیاسەتی سووریا لە سەر دوو مژاری خەباتی بێسنووری لەگەڵ تیرۆریزم و هاوکات پێ و شوێن گرتنی پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیران چڕ بۆتەوە و ئێمە بڕوامان ئەوەیە کە وتووێژی نێوماڵی سووریا بنەما و بنچینەی ڕێگاچارەی قەیرانی ئەم وڵاتە و هەڵوێستی نەگۆڕی دەوڵەتی دیمەشقە.