هەڵبژێردرانی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی سووریا
ئهیلوول 28, 2017 17:23 Asia/Tehran
حەمودە سەباغ وەک سەرۆکی تازەی پەرلەمانی سووریا دیاری کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، دوای ئەوەی کە پەرلەمانی سووریا لە بیستەمی ژوئیە بە زۆرینەی دەنگەوە ڕەزامەند بوو بە لابردنی خاتوو هدیە عەبباس لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، حەمود سەباغ ئەمڕۆ ئەو پۆستەی گرتە ئەستۆ.
نەزال حەمیدە، ئەحمەد مەرعی ، حەمودە سەباغ و وزاح موراد بە پێی بڕگەی دووی ماددەی 15ی پرۆگرامی پەرلەمانی سووریا لە ڕیزی پاڵێوراوانی بە ئەستۆ گرتنی ئەم پۆستە بوون.
(حەمودە سەباغ)ی 58 ساڵان خەڵکی شاری حسکەو خاوەنی بڕوانامەی مافەوانییە. ناوبراو لە ساڵی 2012 ی زایینی چووە پەرلەمانەوەو وەکوو ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و لێژنەی کاروباری یاسایی و یاسادانان چالاکیی نواندووە.
سەرپەیڤ