بەشار جەعفەری : کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیرادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیان نییە
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : رەنج و کوێرەوەی حەوت ساڵەی گەلی سوریا لەبەر تیرۆریزم نیشان دەدات کە بەشێکی مەزن و دەسڕۆیشتوو و بەدەسەڵاتی کومەڵگەی نێودەوڵەتی ، نیگەرانی و ئیرادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیان نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا - بەشار جەعفەری ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی مافەوانی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی : بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەبێ ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە لە ئارادا بێت .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : هەتا کاتێک کە ئیرادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ئارادا نەبێت، ناکرێت بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تیرۆریزم جێبەجێ بکرێن و وڵاتانی ئەندامیش ناتوانن بگەنە وتووێژی جیهانی و گشت داگر سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم .
بەشار جەعفەری وتی : تیرۆریستانی بیانی، خەڵکانێکی ئاسایی بوون کە بە داکۆکی دولارەکانی نەوتی و بە ئامانچی پەرەی بیروڕای وەهابی - تیرۆریستی و توندوتیژی کەوتنە ژێر کارتێکەری .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لەڕ ێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : ئەم تیرۆریستە بیانیانە بە هاسانکاری هەندێ دەوڵەت و بە کەڵک وەرگرتن لە هەزاران ویزەی گەشتیاری چوونە نێو وڵاتانی دەورووبەری سوریا و ئێراق.
جەعفەری وتیشی : چەک، بنکەی ڕاهێنان، ژووری ئۆپراسیۆنی و پشتیوانی تەداروکاتی لە وڵاتانی دەورووبەری سوریا و ئێراق چاوەڕوانی ئەم تیرۆریستانە بوون کە بە نەیارانی نێوان ڕەو ناویان لێ دەبرێت .