کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن هاوپەیمانیی ئەمریکاوە
دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە ناو دژە داعش ، کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەوڵدەریی ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەناو بەدژی داعش لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکا لە نوێترین پەلاماری ئاسمانی خۆیان دا ، دەورووبەری شاری رەقەی سوریایان بوردومان کرد و بە هویەوە 45 کەسی سیڤیل کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون .
شەممەی ڕابردووش دوازدە کەسی سیڤیل لەبەر پەلاماری فڕوکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر گوندێک لە ناوچەی بەقرس فوقانی و شاری بووکەمال ی سوریا لە ڕیفی دەیروزوور کوژرا بوون .
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەم بەینە دانی لەسەر ئەوە دانا بوو کە پەنجا کەسی سیڤیلی لە پەلاماری ئاسمانی خۆی بۆسەر ئێراق و سوریا کوشتووە.
تاقمی چاوەدێری ئەیروئەرز کە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر ئێراق و سوریا پێ و شوێن دەگرێت، ئەم دواییە ڕایگەیاند نیزیکەی سێ هەزار کەسی سیڤیل لەساڵی 2014ەوە تائێستا لە بەر پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ئێراق و سوریا کوژراون .
هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەروکایەتی ئوباما بە ئامانجی ئیدیعاکراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکانی سەقامگرتوو لە ئێراق و سوریا پێک هات .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕەسمی، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆزاوایی و عەرەبی ئەم ناوچەیە ، لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکی ماڵی و چەکەمەنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.