کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن هاوپەیمانیی ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i310817-کوژرانی_دەیان_کەسی_سیڤیلی_دیکە_لە_سوریا_لەلایەن_هاوپەیمانیی_ئەمریکاوە
دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە ناو دژە داعش ، کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 08:06 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن هاوپەیمانیی ئەمریکاوە

دەیان کەسی سیڤیلی دیکە لە سوریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بە ناو دژە داعش ، کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەوڵدەریی ئیرنا،  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی   بەناو بەدژی داعش لە ژێر فەرماندەیی ئەمریکا لە نوێترین  پەلاماری ئاسمانی خۆیان دا ، دەورووبەری شاری رەقەی سوریایان بوردومان کرد و بە هویەوە  45 کەسی سیڤیل  کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون  .

شەممەی ڕابردووش   دوازدە کەسی سیڤیل  لەبەر پەلاماری فڕوکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر گوندێک لە ناوچەی بەقرس  فوقانی  و شاری بووکەمال ی سوریا لە ڕیفی دەیروزوور  کوژرا بوون   .

هاوپەیمانی  نێودەوڵەتی  ئەم بەینە دانی لەسەر ئەوە دانا بوو کە پەنجا کەسی سیڤیلی لە پەلاماری ئاسمانی خۆی بۆسەر  ئێراق و سوریا کوشتووە.

تاقمی چاوەدێری  ئەیروئەرز کە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر ئێراق و سوریا  پێ و شوێن دەگرێت، ئەم دواییە ڕایگەیاند  نیزیکەی سێ هەزار  کەسی سیڤیل لەساڵی  2014ەوە تائێستا  لە بەر پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ئێراق  و سوریا کوژراون  .

هاوپەیمانیی بەناو  دژە داعش لە سەردەمی سەروکایەتی  ئوباما بە ئامانجی  ئیدیعاکراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکانی سەقامگرتوو لە ئێراق و سوریا پێک هات  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە  کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕەسمی، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆزاوایی و عەرەبی ئەم ناوچەیە ، لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکی ماڵی  و چەکەمەنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.