پێداگریی پەرلەمانی سوریا لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311061-پێداگریی_پەرلەمانی_سوریا_لە_سەر_پێویستیی_پارێزرانی_یەکپارچەیی_خاکی_ئێراق
پەرلەمانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێراق، نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە هەرچەشنە هەوڵی جیایخوازانە لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 06:51 Asia/Tehran
  • پێداگریی پەرلەمانی سوریا لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێراق

پەرلەمانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێراق، نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە هەرچەشنە هەوڵی جیایخوازانە لەم وڵاتەدا.

پەرلەمانی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پشتیوانی لە پەرلەمان و گەلی ئێراق دەکات ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ دەبێ بەرەنگاری هەموو پیلانە زایۆنیی - ئەمریکاییەکان ببینەوە کە هەوڵ دەدەن دەسکەوتەکانی سووریا و ئێراق لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم کەم بایەخ بکەن.

وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەروەها لە ناوچە ناکۆکی لە سەرەکانیش لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.

ئەم هەنگاوەی بارزانی بنپێکەری یاسای بنەڕەتیی ئێراقە. تەنیا ڕژێمی زایۆنی کە لایەنگری پارچە پارچە کرانی وڵاتانی ناوچەیە داکۆکی لەو گشتپرسییەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کردووە.