لەگۆ کەوتنی مێشکی سەرکردەی تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311125-لەگۆ_کەوتنی_مێشکی_سەرکردەی_تیرۆریستان_لە_پارێزگای_ئیدلەبی_سووریا
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە هەڵمەتێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەم وڵاتە بریندار بووەو لەهۆشی خۆی چووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 12:31 Asia/Tehran
  • لەگۆ کەوتنی مێشکی سەرکردەی تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە هەڵمەتێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەم وڵاتە بریندار بووەو لەهۆشی خۆی چووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس،وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لەگۆکەوتنی مێشکی ئەبو موحەممەد جۆلانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بووەتە هۆی سەرلێشێوانی تیرۆریستان لە سەرتاسەری پارێزگای ئیدلەب.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا، هەڵمەتی تایبەتی بۆ تەفروتونا کردنی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە دوای شاڵاوەکەی 18ی سپتامبەر بۆ سەر بازگەیەکی سەربازیی ڕووسیا لە سنووری ناوچەی ئیدلەب، هەروا بەردەوامە.

هەڵمەتی دژی مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە پارێزگاکانی حومس، ڕەققە، حماو دێرۆزوور بەشێک لە هەڵمەتی بەربڵاوی سەربازیی لە ئاراستەی سەرکوتکردن و لەنێو بردنی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریایە.