سوپای سوریا مۆڵگەی ترۆریستانیان لە گردو پەڕی حەڵەب داوەتە بەر پەلاماری خۆیان
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە ئۆپراسیۆنێک دا دژی مۆڵگەی ترۆریستان لە نزیک ڕۆژئاوای حەڵەب (باکووری سوریا)، زیانێکی قورسیان پێ گەیاندوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی مۆڵگەکانی تاقمی ڕەشەکوژی " بەرەی فەتحۆلشام " (بەرەی نۆسرەی پێشوو) و تاقمەکانی سەربەوانیان لە گوندی ئەلمەنسورە و غابات ئەلئەسەد لە گردو پەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب بە هاوەن داوەتە بەر پەلامار و زەبرو زیانی جۆر بە جۆریان لە ترۆریستان داوە .
گەروەها دوا بە دوای درێژەی پێشڕەویی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە مێحوەری خۆڕاگری، چەند ناوچە لە گردو پەڕی " ئەلقەریتین" لە گردو پەڕی حۆمس (ڕۆژئاوای سوریا) لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار کراون. هێزە سورییەکانی ناوچەی ئەلحەزم لە " ئەلقەرتیین" کە لە حەوتەیەک لەمەوبەرەوە شایەتی نائارامی و تێکهەڵچوونی چەکدارانە بووە ، ئازاد کردووە .