سوپای سوریا مۆڵگەی ترۆریستانیان لە گردو پەڕی حەڵەب داوەتە بەر پەلاماری خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311269-سوپای_سوریا_مۆڵگەی_ترۆریستانیان_لە_گردو_پەڕی_حەڵەب_داوەتە_بەر_پەلاماری_خۆیان
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە ئۆپراسیۆنێک دا دژی مۆڵگەی ترۆریستان لە نزیک ڕۆژئاوای حەڵەب (باکووری سوریا)، زیانێکی قورسیان پێ گەیاندوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 15:18 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا مۆڵگەی ترۆریستانیان لە گردو پەڕی حەڵەب داوەتە بەر پەلاماری خۆیان

سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە ئۆپراسیۆنێک دا دژی مۆڵگەی ترۆریستان لە نزیک ڕۆژئاوای حەڵەب (باکووری سوریا)، زیانێکی قورسیان پێ گەیاندوون .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی مۆڵگەکانی تاقمی ڕەشەکوژی " بەرەی فەتحۆلشام " (بەرەی نۆسرەی پێشوو) و تاقمەکانی سەربەوانیان لە گوندی ئەلمەنسورە و غابات ئەلئەسەد لە گردو پەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب بە هاوەن داوەتە بەر پەلامار و زەبرو زیانی جۆر بە جۆریان لە ترۆریستان داوە .

گەروەها دوا بە دوای درێژەی پێشڕەویی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە مێحوەری خۆڕاگری، چەند  ناوچە لە گردو پەڕی " ئەلقەریتین" لە گردو پەڕی حۆمس (ڕۆژئاوای سوریا) لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار کراون. هێزە سورییەکانی ناوچەی ئەلحەزم لە " ئەلقەرتیین" کە لە حەوتەیەک لەمەوبەرەوە شایەتی نائارامی و تێکهەڵچوونی چەکدارانە بووە ، ئازاد کردووە .