میقداد: پاوەجێیی سوریا، پیلانی ئیسرائیل و ئەمریکای تێک شکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311361-میقداد_پاوەجێیی_سوریا_پیلانی_ئیسرائیل_و_ئەمریکای_تێک_شکاند
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : پاوەجێیی سوریا، پیلانی زاڵیەتی خوازی ئیسرائیل بەسەر ناوچە و هەیبەتی ڕۆژاوا بە تایبەت ئەمریکای تێک شکاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 12:43 Asia/Tehran
  • میقداد: پاوەجێیی سوریا، پیلانی ئیسرائیل و ئەمریکای تێک شکاند

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : پاوەجێیی سوریا، پیلانی زاڵیەتی خوازی ئیسرائیل بەسەر ناوچە و هەیبەتی ڕۆژاوا بە تایبەت ئەمریکای تێک شکاند .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا " سانا" فەیسەل میقداد" ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی یەکێتیی خوێندکارانی  سوریا لە دیمەشق  وتیشی : سەرکەوتنی سوپای سوریا، سەرکەوتنی هەموو ئەوکەسانەیە  کە بەرەنگاری  پیلانگێڕی و پلانی  زاڵیەتی خوازانە ی  زۆرداران و فرەخوازان بەسەر گەلانی جیهان دەبنەوە.

 جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی:  ئەوەی لە سووریا ڕووی دا پیلانگێڕی و  داوی زایۆنیستی بوو  و وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەکرێگیراوانیان   جێبەجێیان کرد .

میقداد  وتیشی : سەرباری هاوکاری ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش ، سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە خەریکە پێشڕەوی دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی ک هاوپەیمانیی ئەمریکایی، خەڵکی سیڤیل و ژێرخانەکانی سوریا بوردومان دەکات بە چەشنێک کە ئەم هاوپەیمانییە  دانی بە کوشتنی 735 شارومەندی سوری داناوە بێ ئەوەی  کۆمەڵگەی جیهان  لەبەرامبەر ئەم کوشت و بڕانە کاردانەوەیەک لەخۆی پیشان بدات .