میقداد: پاوەجێیی سوریا، پیلانی ئیسرائیل و ئەمریکای تێک شکاند
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : پاوەجێیی سوریا، پیلانی زاڵیەتی خوازی ئیسرائیل بەسەر ناوچە و هەیبەتی ڕۆژاوا بە تایبەت ئەمریکای تێک شکاند .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا " سانا" فەیسەل میقداد" ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی یەکێتیی خوێندکارانی سوریا لە دیمەشق وتیشی : سەرکەوتنی سوپای سوریا، سەرکەوتنی هەموو ئەوکەسانەیە کە بەرەنگاری پیلانگێڕی و پلانی زاڵیەتی خوازانە ی زۆرداران و فرەخوازان بەسەر گەلانی جیهان دەبنەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی: ئەوەی لە سووریا ڕووی دا پیلانگێڕی و داوی زایۆنیستی بوو و وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەکرێگیراوانیان جێبەجێیان کرد .
میقداد وتیشی : سەرباری هاوکاری ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش ، سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە خەریکە پێشڕەوی دەکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی ک هاوپەیمانیی ئەمریکایی، خەڵکی سیڤیل و ژێرخانەکانی سوریا بوردومان دەکات بە چەشنێک کە ئەم هاوپەیمانییە دانی بە کوشتنی 735 شارومەندی سوری داناوە بێ ئەوەی کۆمەڵگەی جیهان لەبەرامبەر ئەم کوشت و بڕانە کاردانەوەیەک لەخۆی پیشان بدات .