درێژەی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعشی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311555-درێژەی_سەرکەوتنەکانی_سوپای_سووریا_لە_بەرامبەر_تیرۆریستانی_داعشی
هێزەکانی سوپای سووریا دوو شارۆچکەیان لەدەورووبەری شاری دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەچنگ تیرۆریستانی داعشی ڕزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 04:45 Asia/Tehran
  • درێژەی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعشی

هێزەکانی سوپای سووریا دوو شارۆچکەیان لەدەورووبەری شاری دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەچنگ تیرۆریستانی داعشی ڕزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سووریا دوێنێ یەکشەممە پاش پێشڕەویی لە میحوەرە جیاجیاکان بەرەو شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، شارۆچکەکانی مەرات ئەلفوقە و زەراعەیان لەچنگ داعش ڕزگار کرد.

هێزەکانی سوپای سووریا لەو هەڵمەتەدا، تیرۆریستانی داعشیان لەشاری ئەلمەیادین و دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گەمارۆ دا.

هێزە سووریەکان لەچەند میحوەرەوە هێرشیان کردە سەر دێرەزوور و دەورووبەری و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشت.

فڕۆکە جەنگییەکانی سووریاش مۆڵگەو بنکەکانی تیرۆریستان لە ناوچە جیاجیاکانی مەیادین و دێرەزووریان بۆردومان کرد.

سوپای سووریا لە پێنجی سیپتەمبەری ڕابردوو ڕایگەیاند، یەکەکانی سوپا بەداکۆکی هاوپەیمانەکانیان و بەپاڵپشتیی پەلامارە ئاسمانییەکانی سووریا توانیویانە کۆتایی بێنن بە گەمارۆی سێ ساڵانی دێرەزوور لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە.