دابەش کرانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی ئێران لە ڕٶژهەڵاتی حەلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311645-دابەش_کرانی_یارمەتیە_مرۆڤ_دوستانەکانی_ئێران_لە_ڕٶژهەڵاتی_حەلەبی_سووریا
دابەس کرانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی ئێران بۆ خەڵکی سووریا ، لەنێوان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 14:41 Asia/Tehran
  • دابەش کرانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی ئێران لە ڕٶژهەڵاتی حەلەبی سووریا

دابەس کرانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی ئێران بۆ خەڵکی سووریا ، لەنێوان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە کەناڵی تە لەفیزیۆنی ئەلعالەم، ناوەندی " خیرومەندی سەقه له ین" ڕایگەیاند : دابەش کرانی فرەترلە دوسەد تەن یارمەتی مرۆڤ دوستانەی ئێران لەنیوان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کە داگری مادەی خواردەمەنی ، کەل وپەلی ناوماڵ، دەواودەرمان وکەل وپەلی پزیشکی یە بۆ ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنیت. بە قسەی ناوەندی "خیرومەندی سەقه له ین" ،ئەم یارمەتیانە هەتا ئێستاکە لە نێوان خه ڵکی پێنج گوند لە دەوروبەری ڕۆژهەلآتی حەڵەب دابەش کراوە وخه لک  لە پشتیوانیەکانی هەمە لایەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا ڕێز وسوپاسیان کرد. پێشتریش دوو کاروانی یارمەتی مرۆڤ دوستانەی ئیران کە بۆ شارومەندانی سووری گەیشتبووە شاری دەیروزۆر لە ڕٶژهەڵاتی ئەم وڵاتە لەنێوان خەڵکی ئەم شارە دابەش کراوە. قەیران لە سووریا لە دووهەزارو یازدەوە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ ڕٶخانی دەوڵەتی یاسایی بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکرا.