ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا دژی داعش لە گرد و پەڕی دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311909-ئۆپەراسیۆنی_سوپای_سوریا_دژی_داعش_لە_گرد_و_پەڕی_دیمەشق
هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیک لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق (پێتەختی ئەو وڵاتە) زەبری گورچکبڕییان لە تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش داوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا دژی داعش لە گرد و پەڕی دیمەشق

هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیک لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق (پێتەختی ئەو وڵاتە) زەبری گورچکبڕییان لە تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش داوە .

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری مێهر، سەربازییەکانیی سوری لەم ئۆپەراسیۆنەدا ، ژماریک لە ترۆریستانیان کوشتووە و زەبری قوورسیان لە وان داوە . سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا هەروەها لە " دەیرۆزوور" ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێشکەوتنیی جێ سەرنجیان بووە .

فڕۆکە جەنگییەکانیی ڕوسی یش مۆڵگەی ترۆریستانی تەکفری داعشیان لە شاری مەیادین لە رۆژهەڵاتی سوریا لە ١٤ کەرەت بۆمباران کردووە .

ئۆپەراسیۆنیی دژی مۆڵگەکانی ترۆریستان لە ستانەکانی حۆمس، ڕەققە، حەماە و دەیرۆزوور بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاوی سەربازی سوریا لەمەر سەرکووتکردن و لەناو بردنی هێزەکانی ترۆریستی داعش لە ناوچە گرنگەکانیی ئەو وڵاتە .

هەر لەم حآلە دا ؛ ڕەشەکوژانی " بەرەی نۆسرە" بۆ قەرەبووی شکستەکانی ئەمدواییەی خۆیان ناوچەگەلێکیان لە شارۆچکەی شیعە نشینی" ئەلزەهرا" لە گرد و پەڕی " حەڵەب" ، باکووری سوریا داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا. بە گوێرەی دوایین ڕاگەیاندنی میدیا عەرەبییەکان ، ئەم پەلامارە زەرەری گیانی نەبووە .