تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی دەیروزور دیسان کرایەوە

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند؛ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شاری دەیروزور کە تەنیا فڕۆکەخانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریایە گەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی و چالاکییەکانی سەر لە نوێ دەست پێ بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی دەیروزور بۆ گواستنەوەی موسافیر لەم فڕۆکەوخانە و بە پێچەوانەوە  ئەنجام دەبێ.

هەروەها هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕاپۆرتی دا؛ هێزەکانی سوپای سووریا لە ڕێگای "تەیبە"دا لە نزیکی مەیادین، بە جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستیان گرت بە سەر چەن بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش و ژمارێک لە داعشییەکانیان کوشت و ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانی تیرۆریستیانیشیان تەقاندەوە.

یەکەکانی سوپای سووریا هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات لە میحوەری «حطله» hatlah پێشڕەوییەکی بەرچاویان هەبووە و ناوچەگەلێکی گرینگیان لە ڕێگای «جسرالسیاسه»دا خستۆتە بن کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش پاش شەڕ و پێکدادانی قورس لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە گەڕەکەکانی «العرفی» و «الصناعه» کوژران و دوو فڕۆکەی سیخوڕی تیرۆریستانی داعشیش لە گەڕەکەکانی «القصور» و «الصناعه» کەوتە خوارەوە.

هەروەها کۆپتەرەکانی سوپای سووریا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامە بە سەر گوند و ئاواییەکانی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیروزور داوایان لە خەڵکی مەدەنی کردووە کە خۆیان لە بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش دوور بخەنەوە.

ئۆپەراسیۆنی دژ بە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان لە پارێزگاکانی حومس، ڕەقە، حەماه و دەیروزور بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی سەربازیی سووریا لە چوارچێوی سەرکوت و تیابردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە گرینگەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ