سی و پێنج کوژراو لە تێکهەڵچوونی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i312285-سی_و_پێنج_کوژراو_لە_تێکهەڵچوونی_ناوخۆیی_تەکفیرییەکان_لە_سوریا
نوێترین ناکۆکیی تەکفیرییەکان لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سووریا کوژرانی لانیکەم سی و پێنج کەس لە تیرۆریستانی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 09:50 Asia/Tehran
  • سی و پێنج کوژراو لە تێکهەڵچوونی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە سوریا

نوێترین ناکۆکیی تەکفیرییەکان لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سووریا کوژرانی لانیکەم سی و پێنج کەس لە تیرۆریستانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانیی عەهد،  لە درێژەی  توندوتیژ بوونی ناکۆکی ناوخۆیی  تیرۆریستەکان، تەکفیرییەکانی داعش و تاقمی ناسراو بە تەحریری شام لە دەورووبەری پارێزگەی حەما،   جارێکی تر تێک هەڵچوون  کە بە هۆیەوە  بیست و چوار ئەندامی داعش کوژران  و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون  .

تیرۆریستانی تەحریری شام  بەرلەمەش  لەشاری کەفەر تخاریم، لە پارێزگەی ئەدلیب لەب اکووری ڕۆژاوای سوریا  جارێکی تر لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان لەم شارە تێکهەڵچوون .