فەیسەڵ مێقداد: ئەولەویەتی سوپای سووریا گەیشتن بە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێراقە
تشرینی یهکهم 19, 2017 16:30 Asia/Tehran
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: گەیشتنی سوپا بۆسنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێراق و سەروەریی دووبارە بەسەر ناوچەی ئەلبادییە، لە سەریەتییەکانی دەمشقە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لەبەرپرسانی خۆجێی پارتی بەعسی سووریا لە پارێزگای ریفی دەمشق هەروەها جەختی کرد لەسەر دەوری میحوەری موقاوەمە لە هاتنەدی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لەدژ تیرۆریزم.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێراق وتی: سووریا داکۆکی دەکا لەو هەنگاوانەی حکومەتی بەغدا هەڵیگرتووە بەئامانجی پاراستنی ئێراقی یەکپارچەو پەرەپێدانی سەروەریی خۆی بەسەر سەرانسەری خاکی ئەو وڵاتەدا.