پێشڕەویی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە
سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیدا لە شاری دەیرووزور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، توانی دەس بگرێت بە سەر کێڵگەیەکی نەوتیی دیکە.
ئیرنا بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سورییەکان راپۆرتی دا: کۆنترۆڵی کێڵگەی نەوتیی "ئەلعومەر" ڕۆژی شەممە کاژێرێک پاش هاتنی هێزی تایبەتی سووریا بۆ ئەم کێڵگە نەوتییە، شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئەم هێزانە و تیرۆریستانی داعشی سەقامگیر لە کێڵگە نەوتییەکان ڕووی دا.
کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر کە یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی سووریایە، پێش قەیرانی ئەم ولاتە، ڕۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
ئەم کێڵگەو نەوتییە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلمەیادین هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەیرووزووری سووریایەدایە.
سوپای سووریا ڕۆژی هەینی بە ئازاد کردنی شارۆچکەی ستراتژیکی "ذیبان" سەر بە شاری مەیادین، خۆی گەیاندبوویە نزیکی کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر.