تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 13:32 Asia/Tehran
  • تاوانکاریەکی دیکە لە داعش لە شاری  «القریتین»  ی سوریا

بە پاشەکشەی گروپی ترۆریستیی داعش لە «القریتین» ی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی حومسی سوریا ، سەد تەرمی سوریایی بێ سەر لەم شارە دۆزرانەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک ، سەرچاوە خوجێییەکان لە سوریا گوتیان : دۆزرانەوەی ئەم تەرمانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە هێزەکانی سوریا روژی شەممە گەیشتنە شاری «القریتین» و ترۆریستانی داعشیان دەرکرد .

هەڵمەتی دژی ترۆریستان لە پارێزگەکانی حومس،رەققە، حەما و دەیرزوور بەشێک لە هەڵمەتێکی برفراوانی سەربازیی سوریا بۆ دەرکردن و تیابردنی ترۆریستانی داعش لە ناوچە  گرنگەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار .

بە پێی هەواڵێکی دیکە ، رێکخراوی مانگی سووری سوریا ، کاروانێک لە یارمەتیی مرۆیی و فریاگوزاری بۆ دوو شاری حەسەکە و قامشلوو و بنەماڵەی ئاوارەکان ناردووە .

بە وتەی رێکخراوی مانگی سووری سوریا ، ئەم کاروانە بریتی لە 14 لۆری هەڵگری چوار هەزار سەوەتەی خۆراکی ، چوار هەزار سەوتەی خوراکی قووتوکراو و چوار هەزار سەوەتەی پاکپارێزیی و دە هەزار پەتوو و کەلوپەلی پێویست بۆ منداڵانە .

 

سەرپەیڤ