تاوانی نوێی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313091-تاوانی_نوێی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_لە_سووریا
بیست و دوو شارومەندی سووری لە هێرشی دوێشەو(دووشەممە) ی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر دێرەزوور، رۆژهەڵاتی سوریا، کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 05:36 Asia/Tehran
  • تاوانی نوێی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا

بیست و دوو شارومەندی سووری لە هێرشی دوێشەو(دووشەممە) ی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر دێرەزوور، رۆژهەڵاتی سوریا، کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا؛ لەو پەلامارەدا دەیان کەسی سیڤیلی سووریش بریندار بوون.

بیستی ئۆکتۆبریش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی، سی و پێنج شارومەندی سووریان لە شاری ڕەققە، باکووری سووریا، خەڵتانی خاک و خوێن کرد.

حکومەتی سووریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا.

گرووپی چاودێری"ئەیروارز" کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بەناوی نێودەوڵەتیی دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ئێراق و سووریا پێوشوین دەگرێ، لەم دواییەدا ڕایگەیاند؛ پتر لە سی هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی٢٠١٤وە تائێستا لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ئێراق و سووریا کوژراون.

ئەمریکا لەساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، شارومەندانی سیڤیل وناسەربازیی لە سووریا و ئیراق داوەتە بەرپەلامار.

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆباما بە ئامانجی بانگەشەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی جێگیر لە ئێراق و سووریا سەری گرت. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە خۆیان لە ڕێکخەران و بەدیهێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی دراڤی و چەکئامێریی گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعش دێنە ئەژمار.