ئەسەد: شەڕی تیرۆریستی نەیتوانی ویست و ورەی سورییەکان لاواز کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313111-ئەسەد_شەڕی_تیرۆریستی_نەیتوانی_ویست_و_ورەی_سورییەکان_لاواز_کات
سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری یاریزانان و کادێری تەکنیکیی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ، سەرکەوتنی ئەم یانەیە لە یارییەکانی بەرایی جامی جیهانیی تۆپیی پێی ٢٠١٨ی بە بەڵگەی سەلمێنەری ناکارامە بوونی شەڕی تیرۆریستان زانی کە هەوڵ دەدەن ویست و ورەی گەلی سووریا دابەزێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 09:26 Asia/Tehran
  • ئەسەد: شەڕی تیرۆریستی نەیتوانی ویست و ورەی سورییەکان لاواز کات

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری یاریزانان و کادێری تەکنیکیی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ، سەرکەوتنی ئەم یانەیە لە یارییەکانی بەرایی جامی جیهانیی تۆپیی پێی ٢٠١٨ی بە بەڵگەی سەلمێنەری ناکارامە بوونی شەڕی تیرۆریستان زانی کە هەوڵ دەدەن ویست و ورەی گەلی سووریا دابەزێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لەم دیدارەدا وتیشی: ئەو ئەنجامەی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سووریا بەدەستی هێنا، ئەوەی سەلماند کە ئەو شەڕە تیرۆریستییەی چەن ساڵە سێرەی بۆ سووریا ناوەتەوە، نەک هەر نەیتوانیوە ویست و ورەی گەلی سووریا دابەزێنی بەڵکوو بۆتە هۆی ئەوەی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی ئەم گەلە زیاتر و پتەوتر ببێ.

"بەشار ئەسەد" پێی داگرت: بەزر کردنەوەی ئاستی توانایی و لێهاتوویی یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەمان لەو باروودۆخەدا کە سووریا گیرۆدەی بووە، خۆی  دەسکەوتێکی گەورەیە و هەموو دەسکەوتەکانی سووریا ، ئەگەر سەرکەوتنەکانی سوپا بەرامبەر بە تیرۆریستان و خۆڕاگریی گەلی سووریا نەبوایە، بە دەست نەدەهاتن.