زاڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەسەر کێڵگەی نەوتیی "العمر"
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313168-زاڵبوونی_هێزەکانی_سووریای_دیموکراتیک_بەسەر_کێڵگەی_نەوتیی_العمر
هێزەکانی بەناو سووریای دیموکراتیک، بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ئەمریکا، توانیان کێڵگەی نەوتیی "العمر" لەسنووری نێوان پارێزگاکانی ڕەققەو دێرەزوور کۆنترۆڵ بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 05:24 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەسەر کێڵگەی نەوتیی

هێزەکانی بەناو سووریای دیموکراتیک، بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ئەمریکا، توانیان کێڵگەی نەوتیی "العمر" لەسنووری نێوان پارێزگاکانی ڕەققەو دێرەزوور کۆنترۆڵ بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلمەناری لوبنان، کۆنترۆڵ بەسەر ئەو کێڵگە نەوتییە، پاش چوونەدەری تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ڕەققە(باکووری سووریا) ئەنجامی گرت.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، ئەمریکا لەڕێی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەوڵ دەدات، ڕێگەنەدات سوپای سووریا سەرچاوە نەوتییەکان لەچنگ گرووپە ڕەشەکوژەکان دەربێنێ.

سەرچاوە هەواڵییەکان بەگێڕانەوە لە داعش ڕایانگەیاند، تیرۆریستانی داعش و کەسانی چەکدار، بەباشی دەزانن ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ و چاودێری کردنیان لەدەست ئەمریکادایە، ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی بکەن کە جێی داکۆکیی ئەمریکان نەک سوپای سووریا.

کێڵگەی نەوتیی "العمر"، گەورەترین کێڵگەی نەوتیی سووریایە. پێشتر سەرچاوە هەواڵییەکان باسی زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر دەورووبەری کێڵگەی نەوتیی "العمر"یان کردبوو.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لەسووریا، ئۆتۆمبیلێژی بۆمب ڕێژکراو بە پەنجا کیلۆگرام ماددەی تەقینەوەیی لە شاری لازقییە(باکووری رۆژاوا) ی سووریا دۆزرایەوە.

ئەو ئۆتۆمبیلە لەتەنیشت نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی زاحیە تشرین ڕاگیردرابوو. بەپێی ڕاپۆر وهەواڵەکان، شۆفیری ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوە، گیراوە.

لازقییە پێنجەمین شاری گەورەو پڕحەشیمەتی سووریایە.