ڕەخنە گرتنی دیمەشق لە حاند پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313191-ڕەخنە_گرتنی_دیمەشق_لە_حاند_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سوریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دوونامەی جیا جیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی سوریا ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 09:01 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی دیمەشق لە حاند پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دوونامەی جیا جیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی سوریا ڕەخنەی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دووشەممەی هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد بە گوێرەی فەرمانبەریەتی خۆیان لەمەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی  و بۆ ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی نایاسایی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، دژی کەسانی سیڤیلی سوریایی هەنگاو هەڵبگرن.

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا  لەم دوو نامەیە وتوویەتی کردەوەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەمەڕ وەبەر ئامانج دانیی ناوچە ئاوەدانەکان  کە ترۆریستانی داعشی لەو شۆینە دا نەبوون، دوای ئەوەی ئەنجامی گرت کە سوپای سوریا  لەم بەینە دا ئەو ناوچەیەی لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار کردبوو. وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها وێڕای شەرمەزارکردنیی تاوانکاریی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی  بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سوریا جەختیکرد فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی، تاوانکارییەکی خۆێناوی دیکەی زێدە کردووە بە کارنامەی لیوانلێو لە کوشتار و کردەوەی نائینسانی خۆیان . لە درێژەی ئەو دوو نامەیە جەختکراوە سوریا بە تووندی لە هەڵوێستی  ژمارێک لە وڵاتان  کە ئیدعای لاگری لە دەستهەلاتداریەتی یاسا، مافی مرۆڤ، یاساکانی نێو دەوڵەتی و ئینسانی دەکەن و لە لایەکی ترەوە چاو وگوێ خۆیان لە سەر کوشتاریی هەزاران کەسی سیڤیل داخستووە، سەرسوورمانیی ڕاگەیاند و بەوان ڕادەگەینێت کە شەریکی ڕشتنی خۆینی سوریاییەکان، کاولبوونیی شارەکان و ژێر خانەکانی سوریان. فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بە ناو خەبات دژی داعش دۆێنی ٢٣ ئۆکتۆبر ناوچەی ئاوەدانی " ئەلقسور" لە شاری دەیرۆزور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا، کە بە هۆیەوە، لانیی کەم ١٤ سەربازی سوریایی کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەسی تر لە وان ئافرەت ومنداڵ بریندار بوون.