ناسکرانیی ترۆمبیلی بۆمڕێژکراوە بەر لە تەقینەوەی لە لازقیەی سوریا
هێزەکانی سوپای سوریا ترۆمبیلیکی بۆمب ڕێژکراوەیان بە ٥٠ کیلو گرام ماددەی ەتقەمەنی لە ناوچەی تەشرین لە گردو پەڕی شاری لازقییە، ناسکردووە و پووچیان کردۆتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها لە درێژەی پشکنین لە ناوچەکانی نێوان بەشی ڕۆژهەڵاتی سەلمیە لە ستانی حەماە و بەسی رۆژهەڵاتی حۆمس کارگەیەکی بەجێماوەی تاقمی ترۆریستی داعش تایبەت بە چێکردنیی بۆمبایان لە ناوچەی جەب ئەلجەراح ناسکردووە .
ئەفسەریکی سوری لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنیی ئەلئەخبارییە ی سوریا بە ئاماژە دان بە دۆزرانەوەی پارچەکانیی إڕۆکەکان و هەممارەکانی ڕاگرتنی کەرەستەی پزیشکی ترۆریستان لە گوندی جەب ئەلبەشیر لە دەیرۆزوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا) وتی: لەم ناوچەگەلە ژمارێکی زۆر تونێک دۆزراونەتەوە کە ترۆریستانی داعشی لەو تونیلانە بۆ شاردنەوەی چەک و چۆڵی خۆیان کەڵکیان وەرگرتووە . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە تەکفیرییەکانی داعش بە هاویشتنی چەند هاوەن بەرەو گوندی "ئەلداسنیە" لە گردو پەڕی حۆمس(ڕۆژئاوای سوریا) یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا . ڕاپۆرتێکی تر باس لە وە دەکات ، یەکێ لە سەرکردەکانیی تاقمی ترۆریستی ناسراو بە " ئەحرارئەلشام" لە ناوچەیەک لە گردو پەڕی ئەدلێب کوژراوە .