تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 19:50 Asia/Tehran
  • مەیادین: کوردەکانی سووریا لە هەوڵی دەست گرتن بە سەر هەرێمە نەوتییەکاندان

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان ڕایگەیاندووە: کوردە چەکدارەکانی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە هەوڵی دەست گرتن بە سەر هەرێمە نەوتییەکاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان، ململانێ بۆ دەست گرتن بە سەر هەرێمە نەوتییەکانی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فۆرات لە هەل و مەرجێکدا پەرەی سەندووە کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە سەر هەرێمی نەوتیی ( ئەلعەمەر) لە پارێزگای دێرۆزووردا زاڵ بووە.

سوپای سووریاش لەم دواییەدا توانیی کۆنترۆڵی دەیان هەرێمی نەوتی لە تەدمۆر هەتا پارێزگای دێرۆزوور بە دەستەوە بگرێت.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەمریکا لە ڕێگای هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە هەوڵی ئەوە دەدات کە نەهێڵێ سوپای سووریا سەرچاوە نەوتییەکان لە تیرۆریستان بستێنێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەوڵی دەست گرتن بە سەر هەرێمە نەوتییەکان، لە داهاتوودا  تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سوپای سووریاو کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا توندوتیژتر دەکاتەوە.

 

سەرپەیڤ