زاڵ بوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەسەر کێڵگەی نەوتیی ئەلعەمەر
هێزەکانی بەناو سوریای دیموکراتیک بە پێی ڕێککەوتنێک لە گەڵ تاقمی تێڕۆڕیستیی داعش و ئەمریکا دەستیان گرت بە سەر کێڵگەی نەوتیی ئەلعەمەر لە سنووری نێوان پارێزگەکانی ڕەقە و دەیرئەلزووردا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمناری لوبنان ،کونتڕۆڵ بەسەر ئەم کێڵگە نەوتییەدا دوای چوونەدەری تێڕۆڕیستانی داعش لە پارێزگای ڕەقە مسۆگەر کرا . ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا لە ڕێگای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەوڵ ئەدات تا نەهێڵێ ئەرتەشی سووریا سەرچاوە نەوتیەکان لە تاقمە تێڕۆڕیستیەکان بسێنێتەوە . سەرچاوە هەواڵیەکان بە گێڕانەوە لە داعش ڕایانگەیاندووە تێڕۆڕیستانی داعشی و کەسانی چەکدار بە نیازن ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بکەن کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن بکەن نەک بە سوپای سووریا.
کێڵگەی نەوتیی ئەلعەمر گەورەترین مەیدانی نەوتیی سووریایە و پێشتریش سەرچاوە هەواڵیەکان باسی زاڵ بوونی سوپای سووریایان کردبوو بە سەر دەڤەری نەوتیی ئەلعەمر.هەواڵێکی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو بە 50 کیلوگرام مادەی تەقەمەنی لە شاری لازقیەی سووریا دۆزراوەتەوە . ئەو تڕۆموبیلە لە پاڵ نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی زاحیەی تشرین پاڵی گرتبوو. ڕاپۆڕتەکان دەڵێن شۆفێری ئەو تڕوموبیلە بومب ئاخنکراوە قۆڵبەست کراوە . لازقیە پێنجەمین شاری گەورە و پڕحەشیمەتی سووریایە .