بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی خۆراگری لە هەمبەر تیرۆریستان
سوپای سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری پاش شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ناوچەی «حویجه صکر» ی دەیروزوریان لە ژێر چنگی تیرۆریستان ڕزگار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتیشدا، سوپای سووریا لە میحوەری باکووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزور بەرەو ناوچەی "جەدیدە" ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتیی بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش هەبوو.
هێزەکانی خۆڕاگری هەروەها دوایین بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە دەڤەری شارۆچکەی "خەشام" تیا برد.
هەر لەم ئاراستەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و تۆپخانەی سوپای سووریا گەڕەکەکانی «الحمیدیة، العرضی، الجبیلة و کنامات»ـیان لە شاری دەیروزور دایە بەر پەلامار.
هێزەکانی خۆڕاگری دوو ڕۆژ لەومەبەریش توانیبوویان دەس بگرن بە سەر گەڕەکی "سەناعە"ی شاری دەیروزوردا.
باروودۆخی نالەباری تیرۆریستانی داعش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سورویا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگەیوە بەرەو شاری بوکماڵ گرینگترین بنکەی تیرۆریستان لە دەیروزوور پێشڕەویی زۆر باش و بەرچاویان هەبووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرە خۆجییەکانی بوکەماڵ، تیرۆریستانی داعش دەرکە و دەروازەکانی بەرەو ناوەوەی شار و هەموو ڕێگا و جادەکانی بەرەو ئەم شارەیان بۆمبڕێژ کردووە.
دوابەدوای تەسکتر بوونەوەی بازنەی گەمارۆی تیرۆریستانی داعش لە ڕیفی باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزور، سەرکردە تیرۆریستییەکان لەوان «محمد أحمد السید ملقب به حمادی أبو المثنى» ، «أمیر أحمد السید» و «أحمد الکماری» لەو ناوچانە هەڵاتوون.