پێشگرتنی هێزەکانی کوردی سوریا لەگەرانەوەی ئاوارەکان بۆ شاری ڕەققە
هێزەکانی ناسراو بە "قەسد" بە تەقەکردن بەرەو ئاوارەکان پێشیان گرت بە ڕۆیشتنی ئەوان بۆ شاری تازە ئازاد کراوی ڕەققەی سوریا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی " ئەلعەرەبی ئەلجەدید" ؛ ڕۆژی پێنج شەممە (دۆینێ) پێنج کەسیان لە خۆپیشاندانی شاری ڕەققە بۆ ڕۆیستن بۆ نێو شار وماڵەکانیان، کەوتنە بەر تەقەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی کورد"قەسد" و برینداربوون.
هەرلەم حآلە دا کەمپەینی " لەبێ دەنگی دا سەری ڕەققە دەبڕن" لەلایەن خەڵکی ئەو شارەو چالاکڤانانی میدیایی لە کەسی مەجازی دا تەشکی گرت. تاقمی ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا ( لە ژێر لاگری ئەمریکا) کە زۆرتری ئەندامانیی ئەو کوردن رۆژی هەینی حەوتەی ڕابردوو (٢٧ ڕەزبەر) بەشێوەی فەرمی ئازادی شاری ڕەقەیان ، ڕاگەیاند. هەر لەم حالەدا ، کەناڵی دەنگ وباسی ڕوسیا ئەلیۆم ڕایگەیاند، سەرکردەکانیی ١١ گرووپی چەکداری بەرهەڵستکار کە لە ناوچەی قەلەموونی ڕۆژهەڵاتی لە ڕیفی دیمەشق دان گەرەکیانە یەکشەممەی داهاتوو بڕۆنە دیمەشق. ئامانجی سەرکردەکان لەو سەفەرە لێکدانەوەی مەرجەکانی ساچان لەگەڵ دەوڵەتی سوریایە .
لەم گرووپانە ٢ هەزار کەسی چەکدار ئامادەن کەلە ٥ شاری گەورەی قەلمون دا سەقامگیرن. ەئو شارانە نزیک ٢٠٠ هەزار کەس حەشیمەتیان هەیە . کەسانی چەکدار دوای ئەنجام دانی ئاشتەوایی و پێکەوە ساچان و دوای ئەوەی کە بەخشینی دەوڵەتی ئەوانیشی گرتەوە، دەتوانن بڕۆنە ڕیزی هێزەکانی هاوتەریب لەگەڵ سوپای سوریا .