کوژرانی سەرکردەیەکی بەرەی نوسرە لە باکووری رۆژاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313374-کوژرانی_سەرکردەیەکی_بەرەی_نوسرە_لە_باکووری_رۆژاوای_سووریا
گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ڕایگەیاند، یەک لە سەرکردە باڵاکانی بەناوی ئەبووتەلحە ئۆردۆنی لە پارێزگای ئیدلەب(باکووری ڕۆژاوای سووریا) کوژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 07:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی بەرەی نوسرە لە باکووری رۆژاوای سووریا

گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ڕایگەیاند، یەک لە سەرکردە باڵاکانی بەناوی ئەبووتەلحە ئۆردۆنی لە پارێزگای ئیدلەب(باکووری ڕۆژاوای سووریا) کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی بەرەی نوسرە رۆژی هەینی رایگەیاند؛ ئەبووتەلحە ئۆردۆنی لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی دانراو لەئۆتۆمبیلەکەی لەڕێگایەکی ەشارۆچکەی "معردبسە" کوژراوە.

ژووری هەڵمەتی هاوپەیمانانی سووریاش وێنەکانی تەرمی تیرۆریستێکی داعشی بڵاوکردەوە کە پێشاندەری بەکارهێنانی حەبی هۆشبەر لەلایەن تیرۆریستانی تەکفیرییە لە دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا).

ئەو ئەندامەی داعش لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی، لە دەورووبەری شاری مەیادین لەباشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور کوژرا.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا ڕاپۆری دا؛ هەوڵی تیرۆریستان بۆ بۆردومان و گولـلەبارانی ئاواییەکانی ئەسیلەو سەفسافییە لە گردووپەڕی باکووری حەماە(رۆژاوای سووریا)، کوژرانی شارومەندێکی سووری لێکەوتەوە.