تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 12:56 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە دێرەزوور و دەورووبەرەکەی

سوپای سووریا وهاوپەیمانانی ، گەڕەکەکانی"الحمیدیه، الجبیله، الرشدیه، شیخ یاسین، کنامات و خسارات" ی شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان ڕزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم؛ ڕزگارکرانی ئەو ناوچانە پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە هێزەکانی سوپای سووریا توانیان "حویجە صکر" و "وێستگەی دووهەم" لە دێرەزوور لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکەن.

پێشڕەویی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لە گردووپەڕی دێرەزوور، لێکهەڵوەشانی بەرەی تیرۆریستانی داعشی لێکەوتەوە کە ژمارێک لەوان بۆ وێنە، سێ سەرکردە هەڵاتن. هەرەوەها بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەنێو جلی کوژراوانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە، دۆزرایەوە.

لە پێنجەمی سیپتەمبەری٢٠١٧وە بەهاتنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ ڕۆژاوای شاری دێرەزوور، گەمارۆی سێ ساڵانی ئەو شارە بەتەواوەتی تێکشکێندرا.

هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی هەروەها "خربە جوبعد" لە باکووری ڕۆاژوای"اثریا"یان پاش ڕزگارکردنی گوندەکانی "الشحاطیە"و "جب ابیض" لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماە، لەباکووری سووریا ڕزگار کرد.

سەرپەیڤ