پێنج سەرکردەی داعش لە دەیروزووری سوریا خۆیان دابە دەستەوە
تشرینی یهکهم 29, 2017 13:10 Asia/Tehran
پێنج سەرکردەی داعش لە ڕەگەزی توونسی و تورکمەنستانی خۆیان لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی دەیروزووری سوریا، دابە دەستەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە نەشرە، ئەم پێنج سەرکردەیەی داعش لە حاڵێکدا خۆیان تەسلیم کرد کە یەکەی سوپای سوریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی دەیروزوور ئۆپراسیۆنی خۆیان بە دژی کۆبوونەوە و بنکەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش، درێژە پێ دەدەن.
ئەم ئوپراسیۆنە بووە تە هۆی لەناوچوونی ناوەند و بنکەکانی داعش و کوشتنی ژومارێک لە تیرۆریستان.
پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 بە گەیشتنی هێزی سوپای سوریا بۆ ڕۆژاوای شاری دەیروزوور گەمارۆی سێ ساڵەی ئەم شارە بە تەواوی کۆتایی پێ هات .