بەرەو پێشچوونی ئەرتەشی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە
ئەرتەشی سووریا ڕۆژی یەکشەمە بەشگەلێکی بەربڵاوی لە ناوچەی ئەلعامل لە دەیر ئەلزوور کونتڕۆڵ کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەرتەشی سووریا لە ئوپراسیونێکدا تێڕوڕیستانی داعشی ناچار بە پاشەکشە کرد و دواییش بەشگەلێکی بەربڵاویان لە ناوچەی ئەلعمال لە دەیر ئەلزوور کونتڕۆڵ کرد . هاوکات فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریش بنکەی تێڕوڕیستانی داعشی لە باکووری ڕۆژهڵاتی دەیر ئەلزوور بوردمان کرد . هێزە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی سورویا هەروەها شەش جار بنکەی نەیارانی چەکداری سووریایان لە دەڤەڕی حەما لە ڕۆژئاوای سووریا دایە بەر پەلامار کە بڕێک لە دامەزراوەکان و بیناکانی داگیر کراوی ئەوان تێکڕمان . لە هەمان حاڵدا تاقمە تێروڕیستەکان بە پەلامار بۆ سەر کارەوانی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕیفی دیمەشق لە باشووری س وو ریا بەریان گرت بە ئەو کارەوانە بریتی لە 35 لوری هەڵگری مادەی خوراکی بەرەو ناوچەکانی " یەلدا "ببیلا " و بەیت سەحم "یان ڕاگرت . . لوریەکانی کارەوانی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵگری هەشت هەزار پەکەیجی مەوادی خۆراکی حەوت هەزار تەلیسی گەنم و چوار هەزار تەلیس لە پێداویستیەکانی دیکە لە کاتی پێویست دا ،پێویستە . پێشتریش ڕێکخراوی نەتەوەکان بە هاوکاری مانگی سووری سووریا توانی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بۆ پارێزگاکانی حەما و دەیر ئەلزوور بنێرێت . بەشگەلێک لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق هەروەها لە بۆسەی تێڕۆڕیستان دایە و ئەو پرسە بەری گرتووە بە ناردنی یارمەتی مڕۆڤ دوستانە بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە .