وەزارەتی دەرەوەی سووریا: بانگەشەی ڕزگار کرانی شاری ڕەققە درۆیە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا، بانگەشەکانی ئەمریکای سەبارەت بە ڕزگار کردنی شاری ڕەققەی لەژێر ڕکێفی داعش بەدرۆ خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سووریا، کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: حکومەتی سووریا پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە شاری ڕەققە لە باکووری ئەم وڵاتە هێشتاش هەر شارێکی داگیرکراو دێتە ئەژمارو هەتا کاتێک کە سوپای سووریا نەچێتە نێو ئەو شارەوە، رەققە شارێکی ڕزگار کراو نایەتە ئەژمار.
ناوبراو وتیشی: دیمەشق داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و پارێزەرانی مافی گەلان دەکات کە پەردە لە سەرهەنگاوەکانی ئەمریکاو دەست و پێوەندەکانی هەڵدرێتەوەو لە واشێنگتۆن بخوازن کە ڕێز لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بگرێت.
بەرلەمە شاری ڕەققە ناوەندی پارێزگای ڕەققەو مۆڵگەی ناوەندی و شەرەکیی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سووریا، 17ی ئۆکتۆبەری 2017 لە لایەن کوردەکانی سووریاوە بە تۆکمەوتەواوی کۆنترۆڵ کرا.
پێشتر موحەممەد ڕامز تەرجومان، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند بوو کە دەوڵەتی سووریا تەنیا ئەو سەرزەوینانەی کە هێزەکانی سوپای سووریا تیای دا سەقامگیر بن و ئاڵای نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بە سەر بیناکانیەوە هەڵکەن بە ناوچەی ڕزگارکراو دەزانێت.