ئەمریکا زیاتر لە نەوەد لەسەدی شاری ڕەقەی سووریای لە گەڵ خاک یەکسان کرد
وەزارەتی دەرەوەی سووریای ڕایگەیاند : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زیاتر لە نەوەد لە سەدی شاری ڕەقەی لە گەڵ خاک یەکسان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئەلعالەم وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند : ناوەندە گشتییەکان و ژێرخانەکانی شاری ڕەقە ڕووخاوە و دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەو شارە و شارەکانی دیکە و ناوچەکانی پارێزگای ڕەقە بە هۆی پەلاماری بە ئەنقەستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئاوارە بوونە . وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەینی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند بوو ئەمریکا و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا بۆ دزە کردنە نێو شاری ڕەقە ڕێگایان بە ئەندامانی داعش دابوو لە شار بچنە دەر و بۆ شەڕ بە دژی ئەرتەشی سووریا بڕۆنە ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە . وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بەیاننامەیەدا وتیشی : شاری ڕەقە لە ڕوانگەی دیمەشقەوە هەروا شارێکی داگیرکراوە چۆنکوو ئێستاکە لە چنگی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریایە . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دا هاتووە : بانگەوازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بو بنیاتنانەوەی شاری ڕەقە جگە لە فریوکاری و سەرپۆش دانان بەسەر کاولکاریەکانی خۆیان لەو شارە شتێکی دیکە نییە . 17 ئوکتوبر ، هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا کە لە لایەن ەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن ڕایانگەیاند شاری ڕەقە یان لە چنگی داعش ڕزگارکردووه.
.