جابری ئەنساری : شاندی سووری خوازیاری پێو شوێن گرتنی خاڵەکانی پێشێلکراوی ڕێککەوتننامەی ئاستانە بوو
سەرۆکی شاندی ئێرانی بەشدار بوو لە وتووێژەکانی ئاستانە وتی : شاندی سووری خوازیاری پێ و شوێن گرتنی پێشێلکرانی ڕێککەوتنەکانی ئەنجام دراو لە وتووێژەکانی پێشووی ئاستانە بوو کە لە وتووێژەکانی یەکجاری سبەینێ سێشەمە بە ئامادە بوونی وڵاتانی گەرەنتیدەری ئاشتی دێتە ئاراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا حسێن جابری ئەنساری ڕۆژی دووشەمە لە حەوتەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە دوای دیدار ی دوو لایەنە لە گەڵ شاندەکانی سووریا و ڕووسیا وتیشی : لە وتووێژە دوو لایەنەکان لە گەڵ شاندی سووری بە سەروکایەتی بەشار جەعفەری نوینەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە فەرمانی کاری دانیشتنە سێ لایەنەکان و دوایین ڕووداوە مەیدانیەکانی سووریا و پرسەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنەکانی پێشوو سەبارەت بە ئیدلەب بیروڕایان گۆڕیەوە . جێگری عەرەبی و ئافریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە دانیشتنی دوو لایەنە لە گەڵ شاندی ڕووسی بە سەرپەرەشتی ئیلکساندر لاورتینوف " نوێنەری تایبەتی سەرۆک کوماری ڕووسیاش سەبارەت بە گرینگترین پرسەکان بۆ وێنە دوایین گۆڕانکاریەکانی سووریا بیروڕایان گوڕیەوە . ناوبراو لە ڕەوتی خولی حەوتەمی وتووێژەکانی ئاستانەش وتی : ئەمڕۆ دیدارەکانی دوو لایەنە لە گەڵ لایەنەکانی وتووێژکار و بە تایبەت نوێنەرانی وڵاتانی گەرەنتیدەری بەڕێوە چوو و سبەینێ سێشەمە دانیشتنی سەرەکی و سێ لایەنە لە نێوان لایەنەکانی وتووێژکار و وڵاتانی چاودێر ئەنجام ئەدرێت . حەوتەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە بە ئامادە بوونی شاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووسیا تورکیا و نوێنەری دەوڵەتی سووریا لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە دەچێت . ڕەوتی ئاستانە بە داهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا بە دی هاتووە و تا ئێستا شەش خول لە وتووێژەکانی سووری سووری لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە .