سووریا ، بوونی تیرۆریستان و جودایی خوازان لەخاکی خۆیدا قەبووڵ ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313548-سووریا_بوونی_تیرۆریستان_و_جودایی_خوازان_لەخاکی_خۆیدا_قەبووڵ_ناکات
نوێنەری پەرلەمانی سووریا جەختی کرد: وڵاتەکەی بوونی تیرۆریستان و جودایی خوازان لەخاکی خۆیدا قەبووڵ ناکات و وتووێژی حکومەتی سووریا لەگەڵ کوردەکانی باکووری ئەو وڵاتە بۆ دانی خودموختاری، ڕاست نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 15:27 Asia/Tehran
  • سووریا ، بوونی تیرۆریستان و جودایی خوازان لەخاکی خۆیدا قەبووڵ ناکات

نوێنەری پەرلەمانی سووریا جەختی کرد: وڵاتەکەی بوونی تیرۆریستان و جودایی خوازان لەخاکی خۆیدا قەبووڵ ناکات و وتووێژی حکومەتی سووریا لەگەڵ کوردەکانی باکووری ئەو وڵاتە بۆ دانی خودموختاری، ڕاست نییە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە النشرە، جەمال زەعبی ئەندام پەرلەمانی سووریا وتی: جودایی خوازی ، هێڵی سووری حکومەتی سووریایەو ئاسانکاریی هیچ جێگەو شوێنێکی نییەو جودایی خوازان، وابەستەبوونی ڕەهایان بە ئیسرائیل سەلماندووەو ئەوان دەبێ لەو ناوچانەی بەیارمەتی ئەمریکا وئیسرائیل داگیریان کردوون، بکشێنەوە.

یەکێتی تایفە عەرەب و تورکمانەکانی باکووری سووریا ماوەیەک لەوەپێش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕێگە نادات حکومەتێکی کورد بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پێک بهێنرێ.

پێشتر، محەممەد خەیر عەکام یەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا وتبووی: کوردانی سووریا ئاگادار بن، نەبنە ئامرازی جێ بەجێ کرانی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەناوچەدا.