زاڵ بوونی ئەرتەشی سووریا بەسەر یاریگەی ئەلبەله دی دەیر ئەلزوور
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیاندا لە ناوخۆی شاری دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە توانیان زاڵ بن بەسەر یاریگەی ئەلبەلەدی . هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە درێژەی پێشڕەوەیەکانیان لە ناوخوی شاری دەیرئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە توانیان زاڵ بن بەسەر یاریگەی ئەلبەلەد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر ئەرکانی هەواڵدەری شەڕی سووریا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە کاتی زاڵ بوون بەسەر ئەو یاریگەیە دەیان تێڕوڕیستی تەکفیریان کوشتووه . سەرچاوە مەیدانیەکان یش ڕایانگەیاند ئەرتەشی سووریا بە هاوکاری هێزەکانی خۆڕاگری دوو گەڕەکی ئەلعەرفی و ئەلعمالیان دوای لەناو چوونی تێڕۆڕیستانی داعشی ڕزگار کردووە و یەکەکانی ئەندازیاری ئەرتەشیش دەستیان کرد بە پووچەڵکردنەوەی مینەکان . یەکەکانی ئەرتەشی سووریا بەو پێشڕەویە خۆیان گەیاندە ناوەندی شاری دەیر ئەلزوور .ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خوڕاگری لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا گەڕەکەکانی ئەلحەمدیە و ئەلعەرەزی و ئەلمەتار و ئەلقەدیمیان لە چنگی تێڕوڕیستانی داعشی پاکتاو کردەوە . هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و خوڕاگری پێنجەمی سێپتامبری 2017 کۆتاییان دا بە گەمارۆی سێ ساڵەی شاری دەیر ئەلزوور .