پێداگری سەرۆکی نەیارانی سووری لەسەر وتووێژی سووری - سووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313672-پێداگری_سەرۆکی_نەیارانی_سووری_لەسەر_وتووێژی_سووری_سووری
سەرۆکی یەکێک لە تاقمە نەیارەکانی سووریا، وتووێژی سووری - سووری باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 09:28 Asia/Tehran
  • پێداگری  سەرۆکی نەیارانی سووری لەسەر وتووێژی  سووری - سووری

سەرۆکی یەکێک لە تاقمە نەیارەکانی سووریا، وتووێژی سووری - سووری باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر   ئەحمەد جەربا  سەرۆکی ڕەوتی نەیاری غەدی سوریا پێداگری کرد نەیارانی سوری  و دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەبێ بۆ گەیشتن  بە ڕێکاری سیاسی  بە ئامانجی چارەسەرکردنی  قەیرانی سوریا ، بچنە سەر مێژی وتووێژ  .

جەربا  وتووێژی سوری - سوری بە دەرفەتێک  بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا زانی و وتی : هەموو  تاقمەکانی سوری  لە کۆبوونەوەی  وتووێژی  نەتەوەیی سوریا کە لە چوارچێوەی  داکۆکی لە وتووێژی ژنێڤ بەڕێوە دەچێت،  بەشداری دەکەن.

بە ڕای جەربا   یەکێک لە سەرۆکانی هۆزی (شمر)  لە سوریا کە لە خولێک دا  سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نەیارانی دەرەوەنشینی سوریاشیان بە ئەستۆ بوو،  چارەنووسی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە دەبێ لەلایەن خەڵکی سوریاوە  دیاری بکرێت .

جەربا  لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو  بە نیزیک بوونەوە لە قاهیرە و دامەزرانی ڕەوتی غەد  هەتا ئاستێکی زۆر لە ڕوسیا و میسر  نیزیک بوەوە و لە ڕەوتە نەیارەکانی دیکەی سوری  دوور کەوتەوە.

بەوتەی ستفان دی میستورا   نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا ، بڕیارە  خولی نوێی وتووێژەکانی ژنێڤ  بیست و چوارەمی نوامبەری ساڵی 2017  بەڕێوە بچێت .