تیرۆریستانی داعش کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانانی سووریا
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانانی سووریا، ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لەنزیک شاری بووکەمال لەباشووری پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە) کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، یەکەی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ژووری هەڵمەتی هاوپەیمانانی سووریا، ئۆتۆمبیلێک و ژمارێک ئەندامی داعشیان لەڕێگای هەڵکەوتوو لەنێوان «محطة الثانیة»و شاری بووکەمال لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی وەلفەجری سێ، کردە ئامانج.
لەهەمان کاتدا، سوپای سووریاو هاوپەیمانانی لە میحوەری موقاوەمە، یاریگەی شارەوانیی دێرەزووریان بەتەواوەتی ڕزگار کردو بەرەو گەڕەکەکانی «الحمیدیه» و «الجبیله» پێشڕەوییان کرد.
سەربازێکی سوپای سووریا وتی: لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی سوپای سورویا کە داکۆکی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیان لەپشت بوو، توانیان بەشی زۆری بۆمبە دانراوەکان کە کێشی یەکێکیان دەیان تۆن بوو، پووچەڵ بکەنەوە.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ڕایگەیاند؛ ئۆپراسیۆن لەناوچە بەجێماوەکانی باکووری گەڕەکی"العمال" بەرەو ناوچە باکوورییەکانی شاری دێرەزوور بەردەوامە.
سوپای سووریا١٦ی سیپتەمبەری ڕابردوو ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ ئێراقیشی لەباشووری پارێزگای دێرەزوورو ناوچەی بووکەمال لەگرووپی تیرۆریستیی داعش دەس پێ کرد.