سوپای سووریا شاری دەیروزوری لە ژێر چنگی داعش دەرهێنا
هەواڵدەریی فەرانسا شەوی هەینی لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕاپۆرتی دا؛ ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا سەر بە نەیارانی سووریایی و سەقامگیر لە لەندەن رایگەیاندووە کە سوپای سووریا شاری ستراتژیکی دەیروزوری لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێناوە.
پێشتر ژێدەرە مەیدانییەکان لە سووریا رایانگەیاندبوو؛ سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بە پشتیوانیی هێزەکانی خۆڕاگری لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی گەڕەکەکانی شاری دەیروزور چەن ناوچەی دیکەیشیان لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەرهێناوە.
یەکەکانی سوپای سووریا توانیان نەخۆشخانەی "ئەنوورر" و پارکی گشتیی لە ناوەڕاستی شاری دەیروزوور لە ژێر چنگی داعش دەربێنن و بەرەو ترمیناڵی کۆنی ئەم شارە پێشڕەوی بکەن.
سوپای سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا گەڕەکەکانی «الحمیدیه»، «العرضی» و «المطار القدیم» (فڕۆکەخانەی کۆن)یان لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاکتاو کردەوە.
سوپای سووریا ١٤ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧یش بە دەس گرتن بە سەر گوندی «الصالحیه» لە باکووری دەیروزور، هەموو ڕێگاکانی گەیشتنی یارمەتی و فریاگوزاری بە تیرۆریستانی داعشیان داخست و گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەدا گەمارۆ دا.
ئێستا تەنیا بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی دەیروزور ، شاری "بوکەمال"ی نزیک بە سنوورەکانی ئێراقە کە هێزەکانی سوپای سووریا و خۆراگری ٥٠ کیلۆمەتر لێی دوورن.
پارێزگەی دەیروزوور لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئێراقدا هەڵکەوتووە و شاری دەیروزوری ناوەندیشی لە لێواری ڕووباری فوراتدایە.