ڕاگەیێندرانی هەواڵی بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەکانی سووریا لە شاری "سوچی"ی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313835-ڕاگەیێندرانی_هەواڵی_بەڕێوەچوونی_خولی_نوێی_دانوستانەکانی_سووریا_لە_شاری_سوچی_ی_ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، خولی نوێی دانوستانی نێوان نوێنەرانی حکومەتی سووریاو بەرهەڵستکاران لە١٨ی نۆڤمبەر لەشاری سوچی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی هەواڵی بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەکانی سووریا لە شاری

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، خولی نوێی دانوستانی نێوان نوێنەرانی حکومەتی سووریاو بەرهەڵستکاران لە١٨ی نۆڤمبەر لەشاری سوچی ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند؛ خولی نوێی دانوستانی نێوان نوێنەرانی حکومەتی سووریاو بەرهەڵستکاران لەشاری سوچی بەڕێوە دەچێ و یاسای بنەڕەتیی نوێ و هەڵبژاردنەکان، بەرنامەی کارەکەی پێک دێنێ.

سێرگئی لاڤرۆف بەئاماژە بەوەی کە تائێستا وەها هەوڵێک ئەنجامی نەگرتووە، وتی: لەدانوستانەکانی ژنێڤ کە ڕەوتەکەی ، ڕاوەستابوو و لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە بەڕێوە ناچێ، تەنیا بەشێک لە بەرهەڵستکارانی سووری دانیشتووی دەرەوەی سووریا بەشدار دەبوون و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە دانوستانیان دەکرد.

وەزری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: لەدانوستانەکانی سووری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستانیش تەنیا بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی سووریا بەشداربوون و جیا لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، نوێنەرانی بەرهەڵستکارانی چەکدار تێیدا بەشدار بوون.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ڕووسیا وتی: تائێستا زۆربەی بەرهەڵستکارانی سووری و هەروەها حکومەتی سووریا بۆ بەشداربوون لە وتووێژە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە لە سوچی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

رەوتی دانوستانەکانی ئاستانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا بەئامانجی چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا سەری گرت و تائێستا حەوت خول دانوستانی سوری-سوری لە قەزاقستان، بەڕێوە چووە.