کوژرانی دوو کەس لە پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر پێتەختی سووریا
دوابەدوای پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەی عەباسییین لە دیمەشقی پێتەختی سووریا، دوو کەس کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنانی ئەلمنار سەرچاوەکانی میدیایی ڕایانگەیاند : لەم پەلامارە هەروەها ژومارێک خەڵکی سیڤیلی سوری بریندار بوون .
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند : لە پەلاماری یەک مانگی ڕابردووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا بۆسەر شاری رەقەی سوریا 312 کەسی سیڤیل گیانی خۆیان لە دەست دا و ژومارێک لە شارومەندانی سوری بریندار بوو ن.
فروکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مانگی ڕابردووی زایینی نیزیکەی پانسەد پەلاماری ئاسمانی لە شاری رەقە یان ئەنجام داوە .
هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئوباما بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی سەقامگیر لە ئێراق و سوریا پێک هات .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕەسمی ، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی ماڵی و چەکەمەنیی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار .